پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاندووە: “پێش جەژن مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان دابەش دەكرێت.”
ئاماژەی بەوەشکردووە”كێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان لە چارەسەر نزیكە.”
ئەوەش لەکاتێکدایە زیاتر لە دوو مانگە هێزە ئەمنیەکانی هەرێم و پێشمەرگە مووچەی مانگی چواریان وەرنەگرتووە.
هەر ئەمڕۆش رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێم رایگەیاند کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان چارەسەر کراوەو وادەکەین هەموو مانگێک لەکاتی خۆیدا دابەش بکرێت
Facebook Comments Box