کوردستانگرنگ

پارێزگاری هەولێر نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری ڕاگەیاند

پارێزگاری هەولێر: بە گوژمەی زیاتر لە پێنج ملیار دینار بازاڕی قەیسەری نۆژەن دەکرێتەوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەداخەوە لە مانگی ڕابردوو، 5-5-2024، بەشێک لە بازاڕی قەیسەری هەولێر سووتا و زیانێکی زۆری ماددی بەرکەوت.

ئومێد خۆشناو، گوتیشی: ڕۆژی دوای ڕووداوەکە سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی سەردانی شوێنی ڕووداوەکەی کرد و گوێبیستی خەڵکی بازاڕەکە بوو، وە بەڵێنیشی دا وەکو حکوومەت ئەوەی لە توانادا بێت بیکات، بۆیە ئێمەی ڕاسپارد کە ئاسانکاری بکەین بۆ ئەو کاسبکارانە تاوەکو بەزووترین کات دەست بەکاسبی خۆیان بکەنەوە.

ڕاشیگەیاند، دوای ئەوە چەند بڕیارێک دەرکرا بۆ ئەوانەی کرێنیشینی حکوومەتن لە بازاڕەکەدا، ئەویش بە لێخۆشبوونی کرێی ساڵێک و هەروەها لێخۆشبوونیان لە پارەی تابلۆ و کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک، وە لێخوشبوون لە سەدا 50ـی باج بۆ ساڵی 2023 و لە سەدا 100 بۆ ساڵی 2024.

باسی لەوەش کرد، لەگەڵ بانکی جیهان ڕێککەوتن کرا، بۆ ئەوەی ئەو کاسبکارانەی دەیانەوێت قەرز بکەن، بەبێ سوود قەرزیان پێ بدرێت، بۆ ئەوە دەتوانن سەردانی پارێزگای هەولێر بکەن و پشتگیرییان پێدەدرێت تاوەکو قەرزەکە بکەن.

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، بە گوژمەی پێنج ملیار و 300 ملیۆن دینار بازاڕی قەیسەری نۆژەن دەکرێتەوە، ئەو شوێنەی سووتاوە لە دوو بەش پێک دێت، کە بەشێکیان شوێنەوارە و بەشەکەی دیکە نوێیە، بۆیە ئێمە پلانمان هەبوو لە ساڵی 2024، ئەو بەشەی نوێیە و کە پێشتر نۆژەن نەکرابووەوە نۆژەنی بکەینەوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی نەتوانرا جێ بەجێ بکرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button