رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسولی گشتیی نوێی تورکیا دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 6/10 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەرمان تۆپچو کونسولی گشتیی نوێی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی، جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش کردەوە.سەرۆکی حکومەت باسی لە گرنگیی ئەنجامدانی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان کرد کە عێراق و تورکیا و ئەوروپا لە ڕێگەی هێڵی ئاسنینەوە بەیەکەوە دەبەستێتەوە. ئاماژەشی بە پێویستیی بەشداربوونی هەرێمی کوردستان و هەموو پێکهاتەکانی عێراق لەو پرۆژە ستراتیژییەدا کرد. کونسولی گشتیی تورکیا، خۆشحاڵی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشاندا و خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دووپاتکردەوە. چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و هەوڵەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button