کوردستانگرنگ

گەشتوگوزاری هەولێر هەواڵێكی چەند میدیایەكی عەرەبی رەت دەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا هەواڵێكی چەند میدیایەكی عەرەبی رەت دەكاتەوە و ڕایگەیدەگەیەنێت: “هەواڵی بێبنەما ساردمان ناکاتەوە لەخزمەتکردن”.
دەقی ڕوونکردنەوەکە

ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی
بە شانازییەوە پارێزگای هەولێر و هەرێمی کوردستان لە ڕۆژانی جەژنی قوربان، بەسەرجەم فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندارەکان لە خزمەتی گەشتیاران دابوون. ئەنجام بە هەوڵ و ماندووبووونی هەموولایەک، شاری هەولێر لە میواندۆستی و ئارامی سەرکەووتنی گەورەی تۆمار کرد.
لێرە و لەوێ لە هەندێ میدیای عەرەبی دیمەنی قەرەباڵغی هاتنی گەشتیارانیان کردە هەواڵ، گوایە لە بازگەکانی هاتنیان بۆ هەولێر ڕاگیراون، لە کاتێکدا بەڕێزان لە بازگەکان بەوپەڕی بەرپرسیارەتی و میواندۆستی ئاسانکاری تەواویان بۆ گەشتیاران کرد، هاوشانی بەڕێزان لەبازگەکان تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان بە شیرینی و پێداویستی جیا جیا خزمەتی خەڵک و گەشتیارانیان دەکرد، بەڵام بەهۆی هاتنی ژمارەیەکی زۆری گەشتیار قەرەباڵغی دەبینرا، کە ئەمەش لە وێنە ڕاستەقینەکەدا سەرکەوتنی بەرنامەداڕێژراوی هەولێر بوو بۆ پێشوازی لە گەشتیاران.
هەولێر و خەڵکەکەی و حکومەت بەیەکەوە کار بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری کەرتی گەشتوگوزار دەکەن هەواڵی بێبنەما ساردمان ناکاتەوە لەخزمەتکردن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشوگوزاری هەولێر
2024/6/19

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button