کوردستانگرنگ

حکومەتی هەرێم تیمێک ڕەوانەی ئیتاڵیا دەکات

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران بارزانی ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بە بەشداری وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێکهێنراوە، بۆ بەدواداچوونی چارەنووسی کۆچبەران لە هەولێرەوە تیمێک ڕەوانەی ئیتاڵیا دەکرێت.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەولێرەوە تیمێک ڕەوانەی ئیتاڵیا کراوە بۆ ئەوەی بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەو وڵاتە پەیوەندی بە دامەزراوە فەرمییەکانی ئیتاڵیا بکەن و سەردانی شوێنی ڕووداوەکە بکەن.

حکومەتی هەرێم کەسوکاری قوربانییان و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکاتەوە هەموو هەوڵێک دەخەنەگەڕ بۆ بەدواداچوونی چارەنووسی قوربانیان، ئامادەیش بۆ هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەک لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەردەبڕێت و داوا لە هاووڵاتیان دەکات زانیاری و ئاکامەکان دەربارەی ئەم ڕووداوە تەنها لە لایەنی فەرمی وەربگرن.

ژێدەر

ئاڤا

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button