کوردستانگرنگ

لە هەولێر ڕووداوەکانی هاتووچۆ ڕوو لە کەمبوونەوە دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچوۆی هەولێر ڕایگەیاند: ئامارەکان ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە رێژەی رووداوی هاتووچۆ لە شاری هەولێر تا “ئاستێکی باش” روو لە کەمبوونەوەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی رووداوەکانی هاتووچۆ لە رۆژانی جەژنی قوربانی ئەمساڵ، واتە لە رۆژانی 16 بۆ 19ـی مانگ بڵاوکردەوە و رایگەیاند: “سەرەڕای ئەوەی ژمارەیەکی زۆری گەشتیار بە ئۆتۆمبێلی تایبەتیی خۆیان لە شارەکانی نێوەڕاست و خوارووی عێراقەوە سەردانی شاری هەولێریان کردبوو، بەڵام لەهەرچوار رۆژی جەژنی قوربان، تەنیا سێ رووداوی هاتووچۆ لای ئێمە تۆمارکراوە، هێلکارییان بۆ کراوە، خۆشبەختانە هیچ کەسێک بریندار نەبووە و کەسیش گیانی لەدەست نەداوە.”

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچوۆی هەولێر باسی لەوەکردووە، ئامارەکە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە رێژەی رووداوی هاتووچۆ لە شاری هەولێر تا “ئاستێکی باش” روو لە کەمبوونەوەیە.

ئەوە لە کاتێکدایە لە سێیەم رۆژی جەژنی قوربانی لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە چەمچەماڵ دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button