هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە ئۆپەراسیۆنێکیدا لە چیای قەرەچووخ، دەستی بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنییدا گرت
سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور – گوێڕ، ڕایگەیاند: هێزی پێشمەرگە لە میحوەری شەش، ئۆپەراسیۆنێکیان لە بەشی باکووری چیای قەرەچووخ دەستپێکرد.
گوتیشی: ئۆپەراسیۆنەکە دوو رۆژی خایاند و لەئاکامدا 36 ئەشکەوتی چەکدارانی داعش دۆزرانەوە و پشکنران، هەروەها جگە لە دەست بەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی، کەرەستەی دروستکردنی بۆمبیش دەستی بەسەردا گیراوە.
سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور- گوێڕ، ئاماژەی بەوەشدا: ئۆپەراسیۆنەکە سەرکەتووانە لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە ئەنجامدرا و هیچ زیانێکیش بە هێزەی پێشمەرگە نەگەیشتووە.
لێنزنیوز – هەولێڕ
Facebook Comments Box