وڵاتێکی دیکەش دان بە دەوڵەتی فەلەستین دەنێت
دوای ئەوەی هەریەک لە وڵاتانی ئیسپانیا و ئێرلەندا و نەرویج، وڵاتی ئەرمینیا-ش دانی نا بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین.
ئاژانسی فەڕمی هەواڵی ئەرمینیا، “Armenpress” ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئاماژە بەوە کراوە ئەرمینیا بە فەڕمی دانی ناوە بە دەوڵەتی فەڵەستیندا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: “ئەرمینیا جارێکی دیکە پەبەندبوونی بە یاسای نێودەوڵەتییەکان، یەکسانی گەلان، سەروەری و بنەماکانی پێکەوە ژیانیی ئاشتییانە دووپات دەکاتەوە و دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێت”.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ئەرمینیا پشتیوانی لە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەکگررتووەکان دەکات بۆ ڕاگەیاندنی دەستبەجێی ئاگربەست لە غەززە و، پشتیوانی لە چارەسەری دوو دەوڵەتیش دەکات.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، هەریەكە لە ئیسپانیا و ئێرلەندا و نەرویج لەماوەی ڕابردوو دانیان نا بە دەوڵەتی فەلەستین وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ و پایتەخەكەی قودس بێت.