کوردستانگرنگ

میدیای لاهور جەنگی: خاوەنی یەختە نوقمبووەکەی ئیتاڵیا جەلادی مەرگ و پیاوی قوباد تاڵەبانییە

میدیای لاهور جەنگی بڵاویکردەوە، “ئەو قاچاخچیەی کە خاوەنی یەختە نوقمبووەکەی ئیتاڵیا بووە ناوی حەسەن حسێن عەبدوڵڵایە و ناسراوە بە حەسەن دوکانی و دانیشتووی شاری رانیەیە و پیاوی قوباد تاڵەبانییە و بەردەوام هاتووچۆی توورکیا دەکات.”

ئاماژە بەوەشدراوە، “ئەو قاچاخچیە هاوینی رابردوو بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 15 کەسی تر بەڵام بنەماڵەی قوربانییەکان نەیانتوانیوە رووبەڕووی ببنەوە چونکە لەلایەن یەکێتی و خودی قوباد تاڵەبانییەوە پشتیوانی لێدەکرێت.

میدیای لاهور جەنگی ئاشکراشی کردووە کە، “ناوبراو تائێستا چەندین تۆمەتی دیکەی لەسەر ساغ بووەتەوەو بەگوێرەی نووسراوی دادگای رانیە کەساڵی 2019 دەرچووە فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە، بەڵام دوای پێنچ ساڵ لەبڕیارەکەی دادگا بەهۆی پشتیوانی بەردەوامی قوباد تاڵەبانییەوە هێشتا ئەو تا*وانبارە دەستگیرنەکراوە.”

ئاماژەی بەوەشداوە، “حەسەن دوکانی دەستی لەو هێرشەشدا هەبووە کەساڵی رابردوو لەئەسینا کرایە سەر رۆژنامەنووس و چالاکوان رەنج پشدەری و هەوڵی کو*شتنی درا، بەڵام هەوڵەکەی سەرینەگرت.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button