جیهانگرنگهەواڵ

شاژنە ئێلیزابیتی دووەم کۆچی دوایکرد

کۆشکی شاهانەی بەریتانیا “باکینگهام” ڕایگەیاند، دوای خراپبوونی دۆخی تەندروستی شاژنە “ئیلیزابێتی دووەم”، لە تەمەنی ٩٦ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە، کۆچی دوایی کرد.

شاژنی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا ئەم ئێوارەیە پێنج شەممە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.

لە دوای جەنگی جیهانی دووەم، شاژن و خێزانی پاشای وەک سیمبوولی یەکگرتووی بەریتانیا و وڵاتانی ژێردستەڵاتی فەرمانڕەوای پاشیایەتی دادەنرێن. هەرچەند دەستەڵاتەکانی شاژن سیمبووڵین، بەڵام، شاژن توانیبووی هاوسەنگی ‌بۆچوونە جیاوازەکانی وولاتەکەی ڕابگرێت.

“ئیلیزابێتی دووەم”، لە ٢١ـی مایسی ١٩٢٦ لە لەندەن لەدایکبووە و لە ٦ـی شوباتی ١٩٥٢ و لە تەمەنی ٢٧ ساڵییدا وەک شاژنی بەریتانیا دەستنیشانکراوە. ماوەی ٧٠ ساڵە شاژمی بەریتانیایە و وەک درێژترین تەمەنی فەرمانڕەوایەتی لە تەمەنی شاژنەکاندا فەرمانڕەوایی بەریتانیا دەکات. شاژن لەساڵی ١٩٤٧ هاوسەرگیری لەگەڵ “فلیپ ماونتباتن” کردووە.

گیانلەدەستدانی شازادە ” دایانا” ، سووتانی یەکێک لە کۆشکە کۆنەکانی پاشایەتی، شازادە ” هاری” و هاوسەرەکەی ” مێگان” کاتێک خێزانی پاسایەتیان جێ‌هێشت. ناخۆشتیرین وێستگەکانی خێزانی پاشایەتی بەریتانیابوون، شاژن توانی دووبارە هاووسەنگی و متمانە بۆ هاووڵاتیانی بەریتانیا بگەرێنێتەوە.

وێستەگەکانی ژیانی “ئیلیزابێت”ی دووەم

شاژن لە تەمەنی لاوییەوە
ئیلیزابێتی دووەم ڕۆژی لەسەر نانی تاجی شاهانە
پۆرترێتی شاژن
دواین دەرکەوتنی شاژن لە کاتی پێشوازی لە لیز تراس سەرۆکوەزیرانی هەڵبژێردراوی بەریتانیا. لە وێنە خراپی باری تەندرووستی و لە دەست و ڕووخساری دەردەکەویت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button