
ئومێد خۆشناو: كەسێك بە تۆمەتی سوووتانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر دەستگیر كراوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 23/6/2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە كۆنگریەكی رۆژنامەنووسیدا، رایگەیاندووە، نۆژەكردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر دوای شەش مانگ تەواو دەبێت، دواتر كاسبكاران دەتوانن بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان.
روونی دەكاتەوە، كاری نۆژەنكردنەوە ساڵێكی پێویستە، بەڵام بەهۆی ئەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان فەرمانی كردووە، بەزووترین كات كارەكان تەواو بكرێت، بۆیە دوو كۆمپانیا كارەكان دەكەن و 24 كاتژمێر كار لە بازاڕەكە دەكرێت.
رۆژی 5/5/2024، كاتژمێر 9:00 شەو، ئاگر لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر كەوتەوە، زیاتر لە 227 دوكان و حەوت كۆگا سووتان، دوای رووداوەكە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی بازاڕەكەی كرد و بە ئەوانەی گوت: “ئەوەی پێمان بكرێت بۆ قەرەبووكردنەوە و نۆژەنكردنەوەی بازاڕەكە دەیكەین.”
بازاڕەكە بە گوژمەی 300 ملیۆن دینار نۆژەن لەلایەن دوو كۆمپانیاوە نۆژەن دەكرێتەوە.



