کوردستانگرنگ

وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکرێت

هەوڵەکان چڕکراونەتەوە ئەم هەفەتەیە وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری بکرێت.

بڕیاربوو هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە 10-6-2024 بكرێت، بەڵام بەهۆی ناڕەزایەتی پارتی لە شێوازەكەی و تۆماركردنی سكاڵایەكی سەرۆكوەزیران بارزانی لە دادگەی فیدراڵی دواخرا.


ئەم ماوەیە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان چەند کۆبوونەوەیەکی نهێنی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کردوون بۆ ئەوەی بگەنە خاڵێکی هاوبەش.


فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان گوتی: پێشنیازمان کردووە مانگی 10 هەڵبژاردن بکرێت، بەڵام سەرۆکی هەرێم خۆی بڕیار لەسەر ڕۆژەکە دەدات، هەوڵ دەدەین تا کۆتایی ئەم هەفتەیە یەکلایی بکرێتەوە و بەفەرمی مەرسووم بڵاوبکرێتەوە.
 
بۆچوونی جیاواز لەبارەی وادەکە هەبووە، لەوانە کۆتایی مانگی نۆ، سەرەتای مانگی 10،  ناوەڕاستی مانگی 10، کۆتایی مانگی 11، سەرۆكایەتی هەرێمش پێشنیازی کردووە مانگی 10بکرێت.


زیاتر لە ساڵێکە پەرلەمانی  کوردستان هەڵوەشاوەتەوە و بۆشایی یاسادانان هەیە، بۆیە پێویستە بەزووترین کات هەڵبژاردن بکرێت.

ژێدەر

ئاڤا

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button