کوردستانگرنگ

وەزارەتی ته‌ندروستى ڕاگەیەنراوێکی له‌ باره‌ى له‌باربردنى منداڵ و فڕێدانى بڵاوکردەوە

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان، ڤیدیۆیەك بڵاوكرایەوە، كە تێیدا باس لە لەباربردنی چەندین كۆرپە و بەخاكسپاردنیان لە ناو گۆڕستانێكی هەولێر دەكات و ئەوەش دەنگدانەوەی لەسەر ئاستی ڕای گشتی لێكەوتەوە.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ بەدواداچوونی ڕاستی و دروستی و هۆکار و ئاستی کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستی لە دیاردەی لەبارچوونی کۆرپە و هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ پاشماوەی لەبارچوون تایبەت بە هەواڵ و بڵاوبوونەوەی پارچە ڤیدیۆیەک لە سۆشیاڵ میدیا، بڕیاریاندا بە پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە.

ڕاشیگەیاندووە، وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا بە پێکهێنانی لیژنەی لێکۆلینەوەی هاوبەش لەگەڵ سەرۆکایەتی داواکاری گشتی بۆ گەیشتن بە دەرەنجام و دەستنیشانکردنی سەرپێچیکاران و وەرگرتنی ڕێککاری یاسایی و ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی لەدەرەنجامەکان.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button