کوردستانگرنگ

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی کارەباوە لەبارەی پچرانی کارەبای نیشتیمانی

بەهۆی کێشەیەکەوە لە کێڵگەی کۆرمۆر، بەناچاری یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتمانیی هەرێمی کوردستان، دەکوژێندرێتەوە.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی 26/6/2024 بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە کاتژمێر 9:00ی بەیانی دانا غاز هەناردەکردنی غازی لە کێڵگەی کۆڕمۆڕەوە ڕاوەستاند، بەهۆیەوە 2000مێگاوات کارەبا لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەوە.

وه‌زاره‌ت روونیشكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هەردوو تیمی وەزارەت و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە ڕێگەی سەنتەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمەوە لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکەو ئاسایبوونەوەی دۆخی کارەبا.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button