
کەشناسیی هەرێم: بەراورد بە ئەمڕۆ، سبەی پلەی گەرما دوو بۆ سێ پلە دادەبەزێت و “ئەگەری تۆز و خۆڵێکی” سووک هەیە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی ئاسمان هەور دەبێت و پلەی گەرما دادەبەزێت. کەشناسێکیش ئاماژە بەوە دەکات، دابەزینی پلەی گەرما تاوەکو پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی، ئەمڕۆ دووشەممە بە ڕایگەیاند، دابەزینی پلەی گەرما بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکە لە تورکیاوە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، کەشەکە تاوەکو پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.
بەگوتەی ئاراس جەبار، “هیچ پێشبینییەک نییە بۆ هاتنی گەرمای تاقەتپڕووکێن لە هەرێمی کوردستان”.
پلەی گەرمای سبەی (بەگوێرەی کەشناسی):
هەولێر؛ 39°
سلێمانی؛ 37°
دهۆک؛ 38°
کەرکووک؛ 40°
هەڵەبجە؛ 40°
زاخۆ؛ 39°
سۆران؛ 38°
حاجی ئۆمەران؛ 27°
گەرمیان؛ 42°
Facebook Comments Box



