کوردستانگرنگ

سەرۆکایەتی شارەوانی: هەرکەسێک ئاژەڵ بەخێو بکات دەستگیر دەکرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕای دەگەیەنێت، بەخێوكردنی ئاژەڵ لەناو گەڕەكەكانی شاردا رێپێدراو نییە، لەمەودوا هەركەسێك ئاژەڵ بەخێو بكات دەیگرین.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر باسی لەوەش كردووە، ئەو بڕیارە بە ئامانجی پاكوخاوێنیی ژینگە و دووركەوتنەوە لە مەترسییەكانی نەخۆشییە گوازراوەكان و ڕەخساندنی سیمایەكی جوانە، تیمەكان لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی چوار بە هاوئاهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی، هەستان بە لابردنی چەند شوێنێكی بەخێوكردنی ئاژەڵ لە هەشتی حەسارۆك.

شارەوانی ئاماژەی بەوە كردووە، بەدواداچوون بۆ چەند شوێنێكی تر كرا كە لە ماوەی داهاتوودا بە هەڵمەتێكی رێكخراو، كۆی ئەو جێ و شوێنانەی ئاژەڵداریی تێدا بەخێو دەكرێت، لادەبرێن و دوای ئاگاداركردنەوەیان و لە كاتی پابەندنەبوونیان، دەستیان بەسەردا دەگیرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button