ئابووریرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

هۆكاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار ئاشكرا دەکرێت

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: بەرزبوونەوەی دۆلار كاتییە و لە ماوەی دوو یان سێ رۆژی داهاتوودا دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.

موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: بەرزبوونەوەی بەهای ئێستای دۆلار بەرامبەر بە دینار رێژەیەكی كەمە بەراورد بە ماوەكانی رابردوو.

سەبارەت بە هۆكاری بەرزبوونەوەكەش، رایگەیاند: بەرزبوونەوەكە پەیوەندی بە رێژەی خواستەوە هەیە كە ئێستا لە بازاڕ داواكاری لەسەر دۆلار زۆرترە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بانكی ناوەندیی عێراق بەهەمان رێژەی پێشووتر دۆلار دەخاتە بازاڕەوە و هیچ كێشەیەك لە خستنەڕوودا نییە.

هەروەها رایگەیاند: لەبەرامبەر هەر بەرزبوونەوەیەكی بەهای دۆلار، بێگومان بانكی ناوەندیی عێراق كاردانەوەی دەبێت و پێشبینی دەكرێ لە دوو یان سێ رۆژی داهاتوودا بەهای دۆلار بەشێوەی رێژەیی دابەزێت تا دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.

ئەمە لەكاتێكدایە كە بەر لە هاتنی جەژنی قوربان بەهای دۆلار بەردەوام بەشێوەی رێژەیی بەرز بووەتەوە، بەشێوەیەك كە بەهای 100 دۆلاری ئەمەریكی لە 145 هەزار و 750 دینارەوە ئێستا نزیك دەبێتەوە لە 150 هەزار دینار.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button