کوردستانگرنگ

نوێترین زانیاری لەسەر کوشتنی پێشەوا نەبەرد

یەکێک لە ئەندامانی خانەوادەی پێشەوا نەبەرد بە میدیامەگەزینی ڕاگەیاند: نازانین هەواڵی کوشتنەکەی ڕاستە یان نا، چونکە پەیوەندیمان لەگەڵی نییە و دەمێکە هەموومانی بلۆک کردووە.

پێشەوا نەبەرد، گەنجێکی شاری سلێمانییە و بانگەشەی بێ باوەڕیی دەکرد و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دژایەتیی خۆی بۆ ئاینی ئیسلام بڵاو دەکردەوە. کەسوکارەکەی تا ئێستا لە هەوڵی ئەوەدان ڕێگەیەک بدۆزنەوە بۆ پەیوەندی کردن بە کوڕەکەیانەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەو هەموویانی بلۆککردبوو، هەواڵەکەیان بۆ پشتڕاست ناکرێتەوە.

یەکێک لە نزیکەکانی پێشەوا نەبەرد، بە میدیامەگەزینی وت: ئێمەش نازانین ڕاستە یان نا، هەموومان بلۆکین، بەڵام واهەستەکەین هەواڵەکە ڕاست نەبێ، چونکە پێشەوا لە ئەڵمانیا دەژیا نەک لە سوید.

ئەو کەسە وتیشی: براکانی پێشەوا لە پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی کوشتنەکەی، سەرقاڵی پەیوەندی کردنن بە سویدەوە تا زانیارییەکیان دەست بکەوێت، بەڵام تا ئێستا هیچ سەرەداوێکمان لێی نییە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button