ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە، مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆچی دوایی شاژنە ئەلیزابێتی دووەم، شاژنی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا. پەیامێکی هاوخەمی بۆ خانەوادە و گەل و حکومەتی بەریتانیای بڵاوکردوە.
لە دەقی پەیامکەدا هاتووە ” زۆر خەمبارم بۆ كۆچی دوایی خاوەنشكۆ شاژن ئەلیزابێتی دووەم”
لە درێژەی پەیامە هاوخەمییەکی بارزانی دا هاتووە: “سەرەخۆشی لە خانەوادەی شاهانە و گەل و حكوومەتی بەڕیتانیا دەکەم و، لەو كۆستە گەورەیەدا هاوبەشی خەمیانم”
سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ، ئەلیزابێتی دووەم، لە تەمەنی ٩٦ ساڵی بە هۆی نەخۆشی لە کۆشکی ” باڵمۆڕال” لە هەرێمی “سکۆتلاندا” کۆچی دوایکرد. کۆشکی ” بایکینگهام” کۆچی دوای شاژنی بەشێوەی فەرمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: وا بڕیارە بەیانی تەرمی شاژنی کۆچکردوو بگوازرێتەوە بۆ شاری ” لەندەن”ی بەریتانیا.
شازادە “چارڵز ” کوڕی گەورەی شاژن، دوای مردنی دایکی ڕاستەوخۆ بوو بە پاشای شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا و لە هەمان کات دەبێتە پاشای وڵاتانی وەک: کەنەدا، ئوستڕالیا و نیوزیلندا. ناوی ” شا “چارڵزی سێیەم”ی بۆ خۆی هەڵبژارد.
پەروەر خؤشناو