کوردستانگرنگ

بە بڕیاری مەسرور بارزانی دوو گەڕەکی کەلار بە پێدانی زەوی قەرەبوو دەکرێنەوە

بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوو گەڕەکی لیوا ڕەشەکە و جەمەلۆنەکەی قەزای کەلار بە پێدانی پارچە زەوییەک قەرەبوو دەکرێنەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوو گەڕەکی لیوا ڕەشەکە و جەمەلۆنەکەی قەزای کەلار کە لە ١٦٣ ماڵ پێکهاتوون، هەریەکە بە پارچەیەک زەویی ٢٠٠ مەتری، قەرەبوو دەکرێنەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە: لە ئێستادا سەرجەم ڕێکارەکانی قەرەبووکردنەوەیان کۆتایی هاتووە و لە نزیکترین کاتدا زەوییەکانیان پێدەدرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button