کوردستانگرنگ

حکومەتی هەرێم رێکارەکانی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ دەست پێدەکات

رێکاری دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ حكومییەكان كە ژمارەیان زیاترە لە 12 هەزار کەس کەوتە بواری جێبەجێکردن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە نووسراوێکدا کە بە فەرمی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کردووە داوای دابینکردنی ‘پلەی وەزیفی و تەرخانکردنی دارایی’ دەکات بۆ ئەوەی دەرچووە یەکەمەکانی ساڵی (2017 تاوەکو 2023) دابمەزرێن.

لە نووسراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژە بە ژمارەی دەرچووە یەکەمەکان کراوە کە ژمارەکەیان دەگاتە 12هەزار و 286 قوتابی.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button