کوردستانگرنگ

سەرۆک بازنەکانی لیستی پارتی ئاشکرا دەکرێت

ئەمرۆ ناوی سەرۆک لیستەکانی پارتی لە هەر چوار بازنەکەی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا کرا.

پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەر چوار بازنەی هەڵبژاردن، ناوی سەرۆکی لیستەکانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کردووە و پێشکەشی کۆمیسیۆنی کردووە.

لیستی ناوی 190 کەس ڕادەستی مەکتەبی سیاسیی پارتی کراوە و وەکو بەربژێر پێشکەشی کۆمیسیۆن کراون؛ بەربژێران بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەش بوون: سلێمانی 72 بەربژێر، هەولێر 64 بەربژێر، دهۆک 48 بەربژێر و هەڵەبجە شەش بەربژێر.

سەرۆک لیستەکان ئەمانەن:

– لە پارێزگای هەولێر: د. ڤالا فەرید

– لە پارێزگای سلێمانی: هۆشیار سدیقەفەنی

– لە پارێزگای هەڵەبجە: هۆشیار حوسێن بەگ

– لە پارێزگای دهۆک: حاکم حەمەئەمین شەرەفانی یان د. بژار کۆچەر

ژێدەر

ئاڤا

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button