کوردستانگرنگ

پرۆسەی خۆتۆمارکردن لە ‘هەژماری من’ خێراتر دەکرێت

پەروەردەی هەولێر داوا لە فەرمابەرانی دەکات تاوەکو 18 مانگ سەرجەمیان پرۆژەی هەژماری من پربکەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر دوا کاتی بۆ ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە دیایکرد کە تاوەکو ئێستا لە پڕۆژەی ‘هەژماری من’ بەشدار نین و رایگەیاندووە: “رۆژی پێنجشەمە، 18-7-2024، دوا کاتە بۆ بەشداریکردن لە پرۆژەی هەژماری من، بۆیە سەردانی بەشی ژمێریاریی پەروەردەی ناوەند بکەن بۆ پرکردنەوەی فورم، ئەوەی سەردان نەکات، خۆی بەرپرسیار دەبێت.”

پڕۆژەی ‘هەژماری من’ پڕۆژەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران، ئامانجی هەژماری من ئەوەیە کە تا کۆتایی ئەمساڵ زیاتر لە یەک ملیۆن مووچەخۆر لەم پرۆسەیەدا تۆماربکات.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button