کوردستانگرنگ

ڕاگەیاندراوێك لە مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە

مەکتەبی سیاسی پارتی ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلی ئەکرەم ساڵح بەرپرسى لقى 22ى پارتی لە گەرمیان بڵاوکردەوە.

ئەمە دەقی ڕاگەیەنراوەکەیە:

بەداخەوە ڕۆژی دووشەممە، رێكەوتی ١٥/ ٧/ ٢٠٢٤، هەڤاڵ (ئەكرەم سالح) بەرپرسی لقی ٢٢ی پارتیمان لەكاتی ڕۆیشتنی بۆ ئەركی فەرمی ڕۆژانەی خۆی لە شاری كەلار، دەكرێتە ئامانج و ئۆتۆمبێلەكەی دەتەقێندرێتەوە، خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە.
ئێمە لەكاتێكدا بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە تیرۆرستیە دەكەین كە هەڤاڵانی پارتیمان كراونەتە ئامانج، داوامان لە دامودەزگاكانی سنوورەكەیە لێكۆڵینەوەی جددی لەو كردەوە نا مرۆڤانە و تیرۆرستیە بكەن و ئەنجامدەرانی بۆ پارتیمان و ڕای گشتی و خەڵكی كوردستان ئاشكرا بكەن.

ئەو جۆرە كارە تێكدەرانە كاریگەری دەبێت بۆ سەر سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی كوردستان و، بە ئامانجگرتنی هەڤاڵان و كادیرانی پارتیمان لە لایەن هەر لایەن و گروپێكەوە بێت قبوڵكراو نییە و ڕێگا نادەین تێكدەران بە مەرامەكانیان بگەن، بۆیە لە پێناو سەقامگیری و ئاسایشی كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان بە ئەركی خۆیان هەڵسن و ئەنجامدەرانی كردەوە تیرۆرستیەكە بدۆزنەوە و ڕووبەڕووی یاسا بكرێنەوە.

                                                                                           مەكتەبی سیاسیی

پارتی دیموكراتی كوردستان
١٦/ ٧/ ٢٠٢٤

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button