لە درێژەی کاروچالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و بازرگانانی ئەو ماددانە ، لە دوو چالاکی جیادا دەستبەسەر بڕی ( ١٦ )کگم ماددەی هۆشبەری جۆری { تلیاک }دا گیرا و دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەری دەستگیر کرد .
بەسەرپەرشتی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە چوارچێوەی هەڵمەتی دەستگیرکردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان و ڕێگری کردن لە بڵاوبونەوەی هەر جۆرە ماددەیەکی هۆشبەر کە زیان بە ئابوری هەرێم دەگەیەنێت و کاریگەری خراپ لەسەر کۆمەڵگە دروست دەکات ، هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی لە دوو چالاکیدا دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەردا گرت .
لە چالاکی یەکەمدا دوای لێکۆڵینەوەی وورد و بەدواداچوون هێزەکانی ئاسایش بە فەرمانی دادوەر لە ٢٠٢٢/٧/٢٩ لە بۆسەیەکدا دەست بەسەر بڕی { ١٦ } کگم ماددەی ( تلیاک )دا گیرا کە لەناو ( غەتاس ) ی ئاودا شاردرابویەوە و تۆمەتبارێکیش بەناوی ( أ ، ك ، ح ) دەستگیرکرا ، تۆمەتبار لە دایکبوی ١٩٩٣ ی هەولێرە، ئۆتۆمۆبێلێکی جۆری ( شیری ) پێبووە ، لە بازگەیەکی دەروازەی شاری سلێمانی دەستگیرکراوە و بەپێی زانیارییەکان ئەو ماددانە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هێنرابوون .
لە چالاکی دووەمدا هێزەکانی ئاسایش دوای لێکۆڵینەوەی وورد لە دەروازەی نێودەوڵەتی ( باشماخ ) لە ڕۆژی ٢٠٢٢/٧/٣١ تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە ، کە دانیشتوی شاری (بۆکان) ە ، بەڕەگەز کوردە و لەدایکبوی ١٩٧٠ بە ناوی ( م ، م ، أ ) خێزاندارە ، تۆمەتبارەکان بەنیازبوون لەشاری سلێمانیەوە تلیاکەکە بگوازنەوە بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان
بە فەرمانی دادوەر بەپێ ی ماددەی ٢٥ لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و دەستبەسەر تلیاکەکەدا گیراوە. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
لێنزنیوز/ سلێمانی