کوردستانگرنگهەواڵ

ئەنجامی تاقیكردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی ڕادەگەیەنرێت

وابڕیارە ئەمڕۆ هەینی، ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی رابگەیەنرێت.

ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 8:00ی شەو، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەفەرمی ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی رادەگەیەنێت.

لە كاتی راگەیاندنی ئەنجامەكانیشدا ماڵپەڕی ئەزموونەكانی وەزارەتی پەروەردە كارا دەبێت و قوتابییانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەتوانن لەو ڕێگەیەوە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانیان وەربگرنەوە.

بۆ ئەمساڵ 122 هەزار و 15 قوتابی لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان بەشدارییان لە تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی كردبوو.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button