شنیار ئەنوەر کاندیدی یەکێتیییە و قوباد تاڵەبانی پاداشتی دەداتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیا مەگەزین، شنیار ئەنوەر کە ماوەی چەند ساڵێک وەک کەسێکی ناڕازی لە حوکمڕانی هەرێمی کوردستان خۆی نیشانداوە و سەر بە قوباد تاڵەبانی بووە، کاندیدی یەکێتییە بۆ هەڵبژاردنی کوردستان.
میدیا مەگەزین زانیویەتی کە قوباد تاڵەبانی پشتیوانی بەردەوامی شنیار ئەنوەر بووە و هاوکاریی دارایی کردووە بۆ ئەوەی سکاڵا لەسەر سەرۆکی
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا تۆمار بکات، بەڵام لە کەیسەکە شکستێکی گەورەی هێنا و دۆڕا.
ئەمە لە کاتێکدایە کە شنیار ئەنوەر خۆی وەک کەسێکی نیشتمانپەروەر لە دەرەوەی وڵات نیشانداوە، کەچی لە ڕاستیدا کار بۆ بەرژەوەندییەکانی قوباد تاڵەبانی دەکات
Facebook Comments Box