کوردستانگرنگ

کێشەی مووچەی وەزارەتی کارەبا چارەسەرکرا

کێشەی مووچەی وەزارەتی کارەبا و سەرۆکایەتیی پەرلەمان چارەسەر کراوە و لە دوو ڕۆژی داهاتوودا پارەیان بۆ خەرج  دەکرێت.

ئەردەلان دۆسکی، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی کارەبا گوتی: “وردبینیکردن و بەدواداچوون لە هەفتەی ڕابردووەوە تەواو بووە، بڕیار بوو ڕۆژی چوارشەممە یان پێنجشەممە مووچە بێت، بەڵام لەبەر پشووی عاشوورا وەستا و لە دوو ڕۆژی داهاتوو پارەکە خەرج دەکرێت.”

ئەمەش دوای ئەوەدێت، وەزارەتی دارایی عێراق تێبینی لەسەر لیستەکانی وەزارەتی کارەبا و سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەبوو، پارەی مووچەی مانگی شەشی بۆ خەرج نەکردن.

لەئیستاشدا، کێشەی مووچەی وەزارەتی کارەبا و سەرۆکایەتیی پەرلەمان چارەسەر کراوە و لە دوو ڕۆژی داهاتوودا وەزارەتی دارایی عێراق پارەیان بۆ خەرج دەکات.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button