کوردستانگرنگ

كابینەی نۆیەم و وەرچەرخانی شارسازی و گەشەی گەشتیاری لە زاخۆ

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم، لەبارەی ئەو وەرچەرخانە شارسازی و گەشەی گەشتیارییەی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، دەنوسێت:

بڕیاری بە ئیدارەبوونی سەربەخۆی زاخۆ، یەکێک بوو لە بڕیارە گرنگەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە وای کرد دەڤەری زاخۆ، دەستی ئاوەدانیی زیاتری پێ بگات و چەندین پرۆژە و خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاووڵاتییان بکات. 
لەو ماوەیەدا، سەرجەمی پرۆژەکان ٢٨٦ پرۆژە بوون؛ کە لە ئێستادا ٢١٨ پرۆژە تەواو بوونە، ٦٨ پرۆژە لە جێبەجێکردندان و لە ماوەیەکی نزیکدا دەچنە خزمەت هاووڵاتییان.

دابەشبوونی پرۆژەکان بەسەر سێکتەرەکاندا بەم شێوەیەن:

– کەرتی شارەوانی، ڕێگا و پرد: ٩ پرۆژە. 
– کەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا: ١٧ پرۆژە. 
– کەرتی ئاو، ئاوی ژێرزەوی و چاندن: ٤٥ پرۆژە.
– کەرتی تەندروستی: ٢٠ پرۆژە.
– کەرتی کارەبا: ٣٣ پرۆژە.
– کەرتی گەشتوگوزار و شوێنەوار: ١٦ پرۆژە.
– کەرتی فەرمانگەکانی حکومەت و ئەوقاف ٥٤ پرۆژە.

لە ماوەی پێنج ساڵی کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، ٧ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نوێ دامەزراون و ١٧ بنکە و نووسینگە و بەش کراون بە بەڕێوەبەرایەتی، هەروەها ١٦ بەڕێوەبەرایەتی کراونەتەوە کە پێشتر نەبوون. 
لە ٨١٪ ی شەقام و کۆڵانەکانی زاخۆ قیڕ کراون و گرنگترین ئەو پرۆژە ستراتیجییانەی زاخۆ کە لە ئاییندەدا جێبەجێ دەکرێن؛ بریتین لە دروستکردنی شەقامی (٦٠ مەتری، ناوچەی پیشەسازی و بەنداوی ئانکۆ)، کە سوودێکی زۆری بۆ خەڵکی ئەو دەڤەرە دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button