کوردستانگرنگ

وەزارەتی خوێندنی باڵا چەند ڕێنماییەک بۆ ساڵی نوێ بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم ڕێنماییەکانی گواستنەوە و دابەزینی قوتابیان بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 بڵاوکردەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پرۆسەی گواستنەوە و دابەزین بۆ ئەو قوتابیانەی کە پێش ساڵی خوێندنی 2024-2025 لە زانکۆ وەرگیراون لە 2024-07-15 دەست پێدەکات و لە 2024-08-31 کۆتایی دێت، مەرجە دەرچوونی فەرمانی زانکۆیی تایبەت بە گواستنەوە یان دابەزین له 2024-09-16 تێپەڕ نەکات.


ڕاشیگەیاند: ئەگەر بە هەر هۆکارێک دوای تێپەڕپوونی دوو هەفتە بەسەر دەستپێکردنی خوێندن لە هەر قۆناغێک مامەڵەی گواستنەوە یان دابەزین تەواو نەکرابێت ئەوا خوێندنی قوتابی بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 دوادەخرێت.


پێشتر وەزارەتەکە ڕایگەیاندبوو: ئەو قوتابیانەی بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024، لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیراون و نەیانتوانیوە پەیوەندی بە کۆلێژ و پەیمانگاکەیان بکەن، مافی گەڕانەوەیان بۆ هەمان شوێنی پێشوویان دەبێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button