کوردستانگرنگ

کوڕەکەی عەتا سەراوی: حساب بۆ کەس ناکەم

پێشڕەو عەتا سەراوی: چەند ڕۆژێکی تر سەبردەگرین،بافڵ تاڵەبانی وەڵامی نەبێت، پێش دەباشان دەگرین و قەبوڵی ناکەین مەگەر قەتڵ و عاممان بکەن

پێشڕەو عەتا سەراوی کوری عەتا سەراوی ئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی یەکێتی، ڕاگەیاند: “باوکم لە ئاسایشی سلێمانی بە قسەی بەرپرسانی ئەو دامەزراوەیە بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی ڕاگیراوە، پێش پێنج ڕۆژ سەردانم کرد و تەندروستی باشە، بە کاک هیوا و کاک سەرخێڵم گوتووە پێمخۆش نییە هەڕەشە بکەم، بەڵام هەر ڕووداوێک بەسەر عەتا سەراویدابێت ئەوا ئێوە بەرپرسن و بنەماڵەکەمان ئێوە دەناسن”.

کوڕەکەی عەتا سەراوی دەڵێت: “داوای بینی کاک بافڵم لە ڕێگەی بەرپرسی نووسینگەکەیەوە کردووە، تا هۆکاری دەستگیرکردنی باوکم بۆ ڕوون بکاتەوە، بەڵام وەڵامیان نەداینەوە، ئێمە چەند ڕۆژێکی دیکە سەبر دەگرین، پێشی دەباشانیان لێ دەگرین مەگەر بنەماڵە و عەشیرەتەکەمان قەتڵوعام بکەن ئەگینا ئەمە قبوڵ ناکەین”.

پێشڕەو عەتا سەراوی ئاماژەی بەوەکرد: باوکم 10 ساڵ کارگێڕی فەرماندەیی گشتیی بوو، 10 ساڵ ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی و پێنج ساڵ ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بوو، هەروەها لە 1998 بە تۆپی ڕژێمی بەعس قاچێکی لە پێناو حزبەکە لەدەست دا و زیاتر لە 50 شەهید کە یەک قەبرستانە و لەناویاندا حەمە سەراوی فەرماندەی فەرماندەیی شارەزوویشی تیایە کە لە لایەن ئەنسارول ئیسلام بۆ حزبەکەی شەهید کرا، یەکێتی کە وەفای بۆ ئەمانە نەبێت، ئیتر عەتا سەراوی چۆن لەم حزبە نیگەران نەبێت؟.

پێشڕەو عەتا سەراوی لە ئاست بێدەنگی بەرپرسانی باڵای یەکێتی بەرامبەر دەستگیرکردنی باوکی، دەڵێت: “کام بەرپرس؟، 50 کەس لە کۆنگرەی یەکێتی بە قائیمە دامەزراون، بەتایبەت جافەکانی هاوڕێی باوکم مردن و داڕزینیان کە ناوێرن بەرامبەر بەندکردنی باوکم دەنگ هەڵبڕن”.

کوڕەکەی عەتا سەراوی گوتیشی: “ من وەک منداڵە لوسکەکانی بەرپرسانی ئێستا لە ئەورووپا نەژیاوم، لە شاخ لەدایکبووم بۆیە لە هیچ هەڕەشەیەک ناترسم و حساب بۆ کەس ناکەم، چونکە باوکم لە هەمووشت گرنگترە”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button