ئەمرۆ چوارشەممە، ئاسایشی هەولێر لەڕاگەیەنراوێکدا، دەستگیر کردنی جادوگەرێکی ڕاگەیاند کە لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە (شێخ شاباز) ناسراوبوو.
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی ئاسایشی هەولێر:
لە لایەن چەند هاوڵاتیەک ئاگادار کراینەوە کەسێک ناسراوە بە (شێخ شاباز )لە تۆڕە کۆمەڵاتەتیەکان هەژمارێکی داناوە بەناوی (سحر و جادو بەگرنتی)و دەستدرێژی نەشیاوی کردۆتە سەر چەند ئافرەتێک و گرتەڤیدیۆیانی تۆمار کردوە
دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لەلایەن تیمەکانمانەوە ,بە داڕشتنی پلانێک توانیمان ناسنامەی (شێخ شاباز) ئاشکرا بکەین کەناوی (ف ، ش ، أ) و بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیرمان کرد ،تۆمەتبار (ف ، ش ، أ) لە لێکۆڵینەوە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە بەناوی کاری (سحر و جادو ) دەستدرێژی کردۆتە سەر چەند ئافرەتێک و گرتەڤیدۆیانی تۆمار کردوە و لەبەرامبەر بلاو نەبونەوەی گرتەڤیدۆکانیان داوای بڕێکی زۆر پارەی لەو ئافرەتانە کردوە، هەروەها لە ژێر فاشارو هەڕەشە کردندا بڕێکی زۆر پارەی لە چەند ئافرەتێکی تر وەر گرتوە
جێگەی ئاماژەیە تۆمەتبار(ف ، ش ، أ) پێشینەی تاوانی هەیە و پێشوتر بەتۆمەتی ڕێگری کردن دەستگیر کراوە
داوا دەکەین لە ئافرەتانی بەڕێز خۆیان بەدور بگرن لەم جۆرە کەسانەو نەکەونە پەیوەندی لەگەل ئەو هەژمارانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بانگەشەی ئەو کاری سحر و جادو دەکەن تاکو نەبنە قوربانی دەستی ئەم جۆرە کەسانە
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
٢٠٢٤/٧/٢٤