
هێزەکانی کۆماندۆی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ئێستا بە فەڕمی سەر بە هێزەکانی یەکەی حەفتای پێشمەرگەن. بەڵام ڕاستەوخۆ فەرمان لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتییەوە وەردەگرن.
لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوو لە دوو ڕووداوی کوشتن کارمەندانی ئەو هێزە تێوەگلاون.
بەپێی زانیارییەکان، کارمەندانی هێزەکانی کۆماندۆ دەست کراوە کراون بەرامبەر هەر هێزو لایەنێکی فەڕمی کە بیەوێت دەستگیریان بکەن تەنانەت لە کاتی ئەنجامدانی تاوانیش بێت دەبێت ئەو کارمەندە ڕووبەڕووی هەر هێزێک ببێتەوە کە بیەوێ دەستگیریان بکەن.
بەپێی زانیارییەکان، کارمەندانی هێزەکانی کۆماندۆ ئاگادارکراونەتەوە کارمەندی هێزەکانی ئەوان نابێت لە هیچ ڕووبەڕوو بونەوەیەک دەستگیر بکرێن، بەڵکو ئەگەر پێویست بکات ئەوا خۆیان بەڕێککەوتن لەگەڵ هێزەکانی پۆلیس یا ئاسایش کارمەندەکەیان ڕادەست دەکەن.
تا کاتی ڕووداوەکانی هێزەکانی کۆماندۆ ژمارەی کارمەندانی ئەو هێزە سێ فەوجی پێشمەرگە بوون و ژمارەیان ٥٠٠ چەکدار بوو. بەڵام لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو بەردەوام دامەزراندن لەو هێزە هەبووەو ئێستا ژمارەی چەکدارەکانیان ١٠ هەزار چەکداری تێپەڕاندووە.
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی گرنگی تایبەت بەو هێزە دەدات و خودی خۆی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی ئەو هێزە دەکات و لە ئێستادا لە زۆربەی شارو شارۆچکەکانی زۆنی سەوز بنکەو بارەگایان هەیە کە پێشتر ئەو هێزە تەنیا لە شاری سلێمانی بارەگایان هەبوو.
هێزەکانی کۆماندۆ بە هێزی تایبەت شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ناسرابوون و فەرماندەکەیان ئاکام عومەر بوو کە لە کاتی مەشق و ڕاهێنان لەگەڵ چەند کارمەندێکی دیکەی هێزەکەی گیانی لە دەستدا.
ژێدەر
بوار



