
ئەمرۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی برای شیخ نەهرۆی کەسنەزانی، پرسە نامەیەکی ئاراستەکرد.
ئەمەش دەقی پرسەنامەکەیە:
بەڕێز شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی لە جیهان.
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی براتان خوالێخۆشبوو (غاندی شێخ محەممەد)، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانم بیست، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
Facebook Comments Box



