کوردستانگرنگ

حكومەتی هەرێم ژمارەیەك ئۆتۆمبێل دەفرۆشێت

حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە زیادكردنێكی ئاشكرادا ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی حكومی دەفرۆشێت.

وابڕیارە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زیادكردنێکی ئاشکرادا ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی حكوومی بفرۆشێت، زیادکردنەکە لە ڕۆژی سێشەممە رێكەوتی 6ی 8ی 2024، كاتژمێر 10 ی بەیانی لە هۆڵی شەهیدانی 1ی شوبات لە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوەدەچێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەركەس ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە، سەردانی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، فەرمانگەی یاسایی، بەڕێوەبەرایەتیی گرێبەستەكان و خانووبەرە بكات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم خاڵانە:-

1- دانانی چەكی پەسندكراو بە بڕی 30 ملیۆن دینار.

2- ڕسوومات و خەرجییەكانی ئەم ئاگادارییە دەكەوێتە ئەستۆی براوەی زیادكردنەكە.

3- فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەكان بە شێوەی نەختینە و بە دیناری عێراقی دەبێت.

4- كڕیار پێویستە لە 5 ڕۆژدا ئۆتۆمبێلەكان بگوازێتەوە.

5- دەتوانن لە ڕۆژی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە ئۆتۆمبێلەكان ببینن.

6- وەرگرتنی ڕێژەی 2% لە كۆی فرۆشتنەكە بەزیاد دەبێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button