رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
نوێترین زانیاری لەبارەی وردبینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

فەرمانگەی چاودێریی دارایی عێراق ڕایگەیاند: “لە وردبینی بەردەوامن.”
فەرمانگەی چاودێریی دارایی عێراق ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بڵاوکردووەتەوە ڕایگەیاند: بەردەوامین لە وردبینی داتاكانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و ڕاپۆتی وردبینی لەسەر مووچەی فەرمانبەران بڵاو دەكەینەوە.
ڕاشیگەیاند: لە تەواوكردنی وردبینی داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێی كوردستان بەردەوامین.
لەمبارەیەوە، ئومێد سەباح، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە سلێمانی سەبارەت بە مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران ڕایگەیاند: لیستەكانمان بۆ بەغدا ناردووە لە پەیوەندیداین لەگەڵ بەغدا و پێش ئەوەی بێمە ئێرە قسەم لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا كرد و پێیان گوتم كە مووچە هیچ گرفتێكی نییە.
Facebook Comments Box