رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

سەرۆکایەتی هەرێم لەبارەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کوژرانی هەنییە دەڵێت، ئیدانەی رووداوەکە‌ ده‌كه‌ن و “به‌ نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه‌‌ له‌و پێشهاته‌ مه‌ترسيداره‌ ده‌ڕوانين.”

راگه‌يه‌نراوێك له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌:

به‌ئامانجگرتنى ئيسماعيل هه‌نييه‌ سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سياسيى بزووتنه‌وه‌ى حەماس كه‌ به‌ ميوانى له‌ تاران بوو، سه‌ركۆنه‌ ده‌كه‌ين و به‌ نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه‌‌ له‌و پێشهاته‌ مه‌ترسيداره‌ ده‌ڕوانين.

ئاڵۆزكردنى زياترى دۆخه‌كه‌، هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگيريى ته‌واوى ناوچه‌كه ده‌كات و لێكه‌وته‌ و پێشهاتى خراپترى به‌دوادا دێت.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button