جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

پەیمانگەی واشنتۆن: دادگای فیدراڵیی عێراق بووەتە داردەستی میلیشیاكانی سەر بە ئێران

پەیمانگەی واشنتۆن بۆ لێكۆڵینەوەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە راپۆرتێكدا بڵاوی كردەوە كە دادگای فیدراڵیی عێراق داردەستی میلیشیاكانی سەر بە ئێرانە بۆ لەناوبردنی هەلی دیموكراسیی لە عێراقدا.

راپۆرتەكە لەلایەن مایكڵ نایتس و كریسبین سمیز ئامادە كراوە و تیایدا باس لە رۆڵی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق كراوە لەسەر سیاسەتی وڵاتەكە و كاریگەریی ئێران بەسەر دادگاكەوە.

هەردوو نووسەرەكەی پەیمانگەی واشنتۆن پێیان وایە كە لەوەتەی ساڵی 2022وە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بووەتە داردەستی میلیشیاكانی سەر بە ئێران و ئەو گرووپە تیرۆریستییانەی كە لەناو عێراقدا هەن، بە جۆرێك بڕیارگەلێكی دەركردووە كە خزمەتی بەرژەوەندییەكانی ئەوان دەكات.

لە راپۆرتەكەدا هاتووە ئەو دادگایە كە بەپێی مادەی 44ی یاسای بەڕێوەبردنی راگوزەر لە 2005دا دامەزراوە و پێویستە دادگایەكی سەربەخۆ و ناحزبی بێت، كەچی وای لێ هاتووە كەوتووەتە ژێر دەسەڵاتی حزبە سیاسییەكانی سەر بە ئێران، وەكو ڕێكخراوی بەدر و هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، سەرباری ئەو گرووپانەی لەلایەن ئەمریكاوە بە تیرۆریست ناسێندراون وەكو عەسایبی ئەهلی حەق و كەتایبی حزبوڵا.

راپۆرتەكە ئەوەشی دووپات كردووەتەوە كە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە شێوەیەكی ڕێكخراو و بەردەوام بڕیار و حوكم لە دژی ئەو پێكهاتە و لایەنە سیاسییانە دەدات كە نزیكن لە ئەمەریكاوە و لە دژی ئەو لایەنانەش كە سەر بە ئێرانن، ئەمەش وای كردووە ئازادیی رادەربڕین لە عێراق كەم بێتەوە.

ژێدەر

کوردستان پرێس

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button