رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

دەستەی دەستپاکیی عێراق سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

دەستپاکیی عێراق لە سەر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی دزیی سەدە سوپاسی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکات.

دەستەی دەستپاکیی عێراق بێ ئەوەی ناوی تۆمەتبارەکە ئاشکرا بکات ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکی گەورەی دزیی سەدەیان دەستگیر کردووە و سوپاسی هەردوو وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش دەکات کە هاریکار بوون لە دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە.

بە گوتەی بەرپرسانی عێراق، تۆمەتبارکردنی ئەو بەرپرسانە دەگەڕێتەوە بۆ بەشدارییان لە دەرهێنانی پارە بە شێوەیەکی نەختینەی لە دەستەی گشتی باج، کە ئەو پارەیە دەگاتە نزیکەی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، ئەمەش بە بڕە پارەیەکی زۆر دادەنرێت لەو وڵاتەی کە هەمیشە لە ڕیزبەندی گەندەڵترین وڵاتەکانی جیهاندایە.

دزیی سەدە بریتییە لە بردنی گوژمەی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار لە داهاتی باج کە ڕێککەوتی دزییەکە لەنێوان مانگی ئەیلوولی ساڵی 2021 تاوەکو مانگی ئابی ساڵی 2022 بووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button