
دوای گەڕەکی شادی لە هەولێر، کارەبای گەڕەکێکی دیکەی هەولێر دەکرێتە 24 کاتژمێری.
11 رۆژ دوای ئەوەی کارەبای گەڕەکی شادی لە باشووری ڕۆژئاوای شاری هەولێر کرایە 24 کاتژمێری، وەزارەتی کارەبا هەنگاوەکانی چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی لە چەند گەڕەکێکی دیکەش بۆ ماوەی سێ مانگ وەک تێست کارەبا بکرێتە 24 کاتژمێری.
وەزارەتی کارەبا لە ماوەی سێ مانگدا چاودێری ڕێژەی بەکارهێنانی کارەبا لەلایەن هاونیشتمانیان دەکات، ئەگەر لەڕووی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری و نرخ گونجاو بوو، ئەوا لە تەواوی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.”
ژێدەر
ئاڤا
Facebook Comments Box