ئامارەکانی 300 رۆژی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس
نووسینگەی میدیایی حکومی لە غەززە: لە 300 رۆژی شەڕدا، نزیکەی 49 هەزار و 500 کەس کوژراون و 10 هەزاری دیکەش بێسەروشوێنن.
نووسینگەی میدیایی حکومی لە غەززەی فەلەستین، ئەمرۆ پێنجشەممە، 1ـی 8ی 2024، ئامارەکانی 300 رۆژی شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس و گرووپە چەکدارەکانی دیکەی فەلەستینی بەمشێوەیە بڵاوکردەوە:
– کوژراو و بێسەروشوێن: 49 هەزار و 480 کەس
– کوژراو: 39 هەزار و 480 کەس
– بریندار: 91 هەزار و 128 کەس
– کۆمەڵکوژی: 3 هەزار و 457 کۆمەڵکوژی
– بێسەروشوێن: 10 هەزار کەس
– کوژراو (منداڵ): 16 هەزار و 314 کەس
– کوژراو (ئافرەت): 10 هەزار و 980 کەس
– گیانلەدەستدان بەهۆی برسێتییەوە: 35 کەس
– کوژرانی تیمە پزیشکییەکان: 885 کەس
– کوژرانی کارمەندانی بەرگری شارستانی: 79 کەس
– کوژرانی رۆژنامەنووسان: 165 کەس
– ئەو منداڵانەی بێ دایک و باوک یان بەبێ یەکێکیان مانەتەوە: 17 هەزار
– ئەو منداڵانەی بەهۆی بەدخۆراکی و نەبوونی خۆراکەوە ئەگەری مردنیان هەیە: 3 هەزار و 500 منداڵ
– ئەو بریندارانەی بۆ چارەسەری پێویستیان بە بردنە دەرەوە هەیە: 12 هەزار کەس
– تووشبووانی شێرپەنجە کە پێویستیان بە بردنە دەرەوە هەیە: 10 هەزار کەس
– ئاوارەکانی غەززە: دوو ملیۆن کەس
– ژمارەی باڵەخانە وێرانبووەکانی حکومەت: 198
– ژمارەی یەکەکانی وێرانبووی نیشتەجێبوون: 150 هەزار یەکە
– بڕی تەقەمەنی: 82 هەزار تۆن
– نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانی وێرانکراو و بێخزمەت: 246
– کارەبا: 3 هەزار و 30 کیلۆمەتر تێکدراوە
– بیری ئاوی وێرانبوو: 700
– زیانە سەرەتاییەکانی راستەوخۆی شەڕ: 33 ملیار دۆلار
رۆژی 7ـی تشرینی یەکەمی رابردوو، جەنگی ئیسرائیل و حەماس بە هێرشی ئەو گرووپە بۆ سەر ژمارەیەک کۆمەڵگەی جوونشین لە باشووری وڵاتەکە دەستیپێکرد.
بەپێی ئامارەکانی ئیسرائیل لەدوای 7ـی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023، تاوەکو 28ـی مانگی تەممووزی رابردوو، 689 سەرباز و ئەفسەر و پۆلیس کوژراون، زیاتر لە هەزار و 140 سڤیلیش کوژراون.