کوردستانگرنگ

پلەکانی گەرما دادەبەزن

شارەزایەكی كەشناسی رایگەیاند، بەهۆی دەرکەوتنی ئەستێرەی گەڵاوێژەوە، پلەکانی گەرما بەرەو دابەزین دەرۆن.

ئەمڕۆ شەممە، سالار حاجی عەلی شارەزا لە بواری كەشناسی و گەردوونناسی، راگەیاند، لە پێنجی ئابی ئەمساڵ ئەستێرەی گەلاوێژ دەست دەكات بە جووڵە بۆ ناو شەو، ئەمەیش مانای فێنكبوونی شەوە.

گوتیشی، ئەو ئەستێرەیە لە هەشت ڕۆژی كۆتاییەكانی مانگی هەشت دەردەكەوێ، ئەم ئەستێرەیە بە تیشكێكی درەوشاوەی جوان وەك كریستاڵ دەردەكەوێت، لە كاتی دوای بانگی بەیانی و نیشانەیەكە بۆ هاتنی شەوانەی فێنك و ساردە.

روونیكردەوە، دوای دەركەوتنی ئەستێرەی گەلاوێژ، دەچێتە ناو تاریكی شەوی پێش بەیان دەبینرێت، هەست بەفێنكی ساردی دەكرێت كە پێی دەڵێن؛ گەلاوێژ كەوتووە شەو فێنكە و ساردە، لەگەڵ ئەوەشدا نیشانەیەكە بۆ تەواو پێگەیشتنی میوەكان وەك ترێ و هەنجیر و چەندان میوەی تر.

بەگوتەی ئەو شارەزایە، سووڕی ئەم ئەستێرەیەی گەلاوێژ شەش مانگ دەمێنێتەوە لە شەو تا سێی شوباتی 2025، نیشانەكانی بریتین لە متبوونی گەشەی زیندەوەران بەرەو سڕبوونی درختەكان و هەندێك لە ڕووكەكان.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button