جیهانرۆژههلاتی ناوهراستگرنگ
وادەی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئاشکرا کرا
سێ بەرپرسی ئەمریکی و ئیسرائیلی بە ئاژانسی ‘ئەکسیۆس’یان راگەیاندووە، چاوەڕوان دەکرێت سبەی دووشەممە ئێران هێرشی تۆڵەسەندنەوەی کوژرانی “ئیسماعیل هە..نییە” بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامبدات.
ئەو بەرپرسانە کە ناوەکەیان ئاشکرانەکراوە، بۆچوونیان وایە ئێران و حیزبوڵا هێشتا سەرقاڵی پلانە سەربازییەکانیان و پەسەندکردنیانن لەسەر ئاستی سیاسی.
ئاماژە بەوەشکراوە ، چاوەڕوان دەکرێت هێرشەکانی ئەمجارەی ئێران بۆ سەر هەمان بنکە و پێگەکان بێت، کە لە 13ـى نیسانی رابردوودا کرانە ئامانج، ئەویش بنکەی ئاسمانی ‘بنی فاتیم’ و باشووری ئیسرائیل بوو، بەڵام بەگوێرەی پێشبینی ئەو بەرپرسانە، چاوەڕوان دەکرێت هێرشەکەی ئەمجارە فراوانتر بێت و چاوەڕوان دەکەن هاوکات حیزبوڵاش هێرش بکات.
Facebook Comments Box