جیهانهەواڵ

چاڕلزی سێیەم وەک شای بەریتانیا دەست بەکاربوو

ئەمڕۆ هەینی رێککەوتی ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. دوای تەمەنێکی زۆر وەک شازادەی جێنشین “شازادە چاڕلز” دوای مردنی دایکی ساژنە ” ئیلیزابێتی دووەم” وەک شای شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا و “وڵاتانی بەرژەوەندی هاووبەش” وتاری سیاسی خۆی بڵاوکردوە.

شای نوێێ بەریتانیا ناو و نازناوی ” چاڕلز سێیەم”ی بۆ خۆی دیاریکرد، چوونکە، دوو لە شای بەلە خۆی ناوەکانی چاڕلس یەکەم دووەم لەو وڵاتە حووکمیان کردووە.

لیز تراس سەرۆکوەزیران بەریتانیا. لەندەن. لە وتاری مەراسیمی ماڵئاوای لە شاژن . وێنە: پیگەی فەرمی حکوومەتی بەریتانیا

شا چاڕلز لەیەکەمین وتاری وەک شا و باڵاترین دەستەڵاتی سیمبوولی ئەو ولاتە رایگەیاند: هەروەک دایکی [ئیلیزابێتی دووە] پابەند و وەفادار بە سیستەمی “پاشایەتی دەستووری” دەمێنێتەوە.

هەرچەندە شا لە کاروباری سیاسی و بەرێوەبردنی بەریتانیا هیچ دەستەڵاتێکی نییە و سەرۆکوەزیران گشت دەستەڵاتەکانی لەدەستە. بەڵام. بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەڕلەمان، پیکهێنانی کابیینەی حکوومەت و هەڵبژاردن لە دەستەڵاتی شا یا شاژندایە.

دەستە ڕاست شازادەی وێڵز و خێزانەکەی، ناوەڕاست کامیلا، هاوسەر و شاژنی دایک چاڕڵزی سێیەم. دەستە چەپ شا چاڕلز و شاژنە ئیلیزابێتی کۆچکردوو. وێنە:CHRIS JACKSON / GETTY IMAGES

چاڕلزی سێیەم ” ولیام”ی کوڕە گەوەری وەک “شازادەی جێنشین” دیاریکرد. نازناوی ” شازادەی وێڵز”ی بۆ دانرا. لە وتارەکەیدا ئاماژەی بە کوڕی دووەمی ” هێر” و مێگان”ی هاوسەری کردوو ” ئەوان لە دەرەوەی ووڵات ژیان بەسەر دەبەن”.

مەراسیمی پرسەی ماڵئاوای لە شاژنە ئیلیزابێت.

لە ساڵی ڕابردووەوە “هێر’ و مێگان” لەبەر ناکۆکی ناو خێزانی پاشایەتی بەریتانیا، بە یەکجاری لە خێزانی پاشایەتی دوورکەوتنەوە و بڕیاریان دا لە ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژیان بەسەربەرن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button