کوردستانگرنگ

نوێترین زانیاری لەبارەی گرانبوونی نرخی بەنزین

سەرۆکی لیژنەی باڵای بەنزینخانەکانی هەولێر: حکومەتی هەرێم بەنزین لە پاڵاوگە یاساییەکان بۆ هەولێر دابین دەکات.

سیروان عەبدوڵڵا، سەرۆکی لیژنەی باڵای بەنزینخانەکانی هەولێر ڕایگەیاند: “380 بەنزینخانە لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تۆمارکراون، بەنزینی نۆرماڵ بەشێکی لە دەرەوە هاوردە دەکرێت، بەشەکەی دیکە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاڵاوگەکانی کار و لاناز دابیندەکرێت، هیچیان لە پاڵاوگە نایاساییەکان نین.”

بەمجۆرەش، داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان هیچ کاریگەریەک لەسەر نرخی بەنزین دروست ناکات.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، پارێزگاری هەولێر حەوت بڕیاری دەرکردووە بۆ پاککردنەوەی هەوای هەولێر و یەکێکیان داخستنی 138 پاڵاوگەی نایاساییە و کە تائیستا 70 پاڵاوگەیان داخراون و پڕۆسەکەش بەردەوامە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button