رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

عێراق داوا دەکات باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ له‌ سلێمانی دابخرێن

لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی پەرلەمانی عێراق: له‌ئەمڕۆوه‌ ده‌بێ یەكێتی باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ له‌ سلێمانی دابخات.

بە گوێرەی نووسراوێك، دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكانی سەر بە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، وەڵامی داواكارییەكانی فەرمانگەی كاروباری حزبەكان و ڕێكخراوە سیاسییەكانی داوەتەوە لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی چەند پارتێك بە ناوی (پارتی ئازادی و دیموكراسیی ئێزدی، پارتی بەرەی تێكۆشانی دیموكراسی و تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگەی كورستان (تەڤگەری ئازادی)) لەگەڵ داواكاریی داخستنی بارەگاكانیان و دەست بەسەرداگرتنی موڵك و ماڵەكانیانیان، ئەمەش پاش سكاڵایەكی تایبەت بە ئاسایشی نەتەوەیی لەبارەی وابەستەیی ئەو حزبانە بە پارتی كرێكارانی كوردستان كە عێراق بە پارتێكی قەدەغەكراوی داناوە و هۆكارەكەشی بۆ دروستكردنی مەترسی لەسەر ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دانراوە.

لەمبارەیەوە سه‌گڤان سندی، جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، گوتی: “دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكانی سەر بە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، وەڵامی داواكارییەكانی فەرمانگەی كاروباری حزبەكان و ڕێكخراوە سیاسییەكانی داوەتەوە، لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی چەند پارتێك بە ناوی (پارتی ئازادی و دیموكراسیی ئێزدی، پارتی بەرەی تێكۆشانی دیموكراسی و تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگەی كورستان (تەڤگەری ئازادی)). به‌پێی ناوەڕۆكی داواكارییه‌كه،‌ ده‌ست به‌سه‌ر موڵك و ماڵه‌كانیاندا ده‌گیرێت، چونكه‌ ئه‌مه‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق سكاڵای كردووه،‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م حزبانه‌ وابه‌سته‌ن به‌ حزبی سیاسیی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌مه‌ش گرفت بۆ په‌یوه‌ندیی عێراق و توركیا دروست ده‌كات و ئه‌م حزبانه،‌ كه‌ بڕیاریان لێ دراوه،‌ نه‌ك سیاسه‌تی په‌كه‌كه‌یان جێبه‌جێ كردووه‌، بگره‌ هه‌وڵیان داوه‌‌ له ‌رێگای جیاوازه‌وه‌ خه‌ڵك بنێرن بۆ قه‌ندیل و رێكخستن دروست بكه‌ن و چه‌كوچۆڵیش بۆ په‌كه‌كه‌ په‌یدا بكه‌ن.“
ڕوونیشی كردەوە: ”‌دوو له‌م حزبانه‌ له‌ شنگالن، ئێمه‌ ده‌زانین ئه‌مانه‌ حزبی ده‌سكه‌لای په‌كه‌كه‌ن و یه‌كێكیان له‌ سلێمانییه‌، سەبارەت بەو حزبەی‌ سلێمانی ئه‌مڕۆ نووسراوی فه‌رمی ده‌چێت و ده‌بێت هەر ئه‌مڕۆ یه‌كێتی ده‌ست به‌ رێكارەكانی داخستنی بارەگاكانیان بكات.“
ئه‌وه‌شی خسته‌ روو: ”به‌هۆی پەكەكە و ئه‌م حزبانه‌وه‌ ئاسایشی عێراق كه‌وتووه‌ته‌‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و ئه‌م حزبانه‌ به‌ فه‌رمانی په‌كه‌كه‌ خۆیان كردو‌وه‌ به‌ دادوه‌ر و تۆمه‌تی خیانه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ده‌به‌خشنەوە و خۆشیان راسته‌وخۆ تیرۆریان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یه‌ مه‌ترسییه‌كه‌ و له‌م ماوه‌ی دواییدا له‌گه‌ڵ توركیا شه‌ڕیان هێنابووه‌ عێراق و هەرێمی كوردستانە‌وه‌، لەو پێناوەشدا زۆر خه‌ڵكی هەژار و خاوه‌ن كار بە تۆمەتی سیخوڕی و بەبێ ئەوەی تاوانێكیان هەبووبێ، تیرۆر كران! ئەم بڕیارە باشترین بڕیار بوو دراوه،‌ سەبارەت به‌و‌ دوو حزبه‌‌ی شنگالیش، ئه‌مڕۆ نووسراو بۆ پارێزگاری نه‌ینه‌وا و قایمقامیەتی شنگال ده‌ڕوات و ئه‌وانیش داده‌خرێن.“
جێگەی باسە هەر ئەمڕۆ، میدیای فەرمیی پەكەكە ئاشكرای كردووە كە بڕیارەكانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بە داخستنی ئەو سێ حزبەی سەر بە پەكەكە، لە چوارچێوەی ڕێككەوتنەكەی ئەم دواییانەی نێوان توركیا و عێراق دێت كە لە دژی پەكەكە واژۆیان كردووە.

ژێدەر

باسنیوس

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button