کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ پلەکانی گەرمی بەرزدەبنەوە.
بەشی پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ پلەکانی گەرمی بەرزدەبنەوە.
لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆوە کەشناسیی هەرێم دەڵێت، ” ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی کەم لە هەوادا، هاوکات پلەکانی گەرمی کەمێک بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ ئاماژەی بەوە کردووە، ”ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی کەم لە هەوادا و پلەکانی گەرمی نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.
بەرزترین پلەکانی گەرمیی پێشبینیکراوی چەند پارێزگایەک بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 45
سلێمانی: 43
دهۆک: 44
کەرکوک: 46
هەڵەبجە: 44
Facebook Comments Box