دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو كاردانه‌وه‌يه‌كى فراوان به‌تايبه‌تى له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا به‌رامبه‌ر به لێدوانێکی نادروستی كه‌سايه‌تييه‌كى ئێزدى هاته ئاراوه. لێره‌دا جه‌خت ده‌كه‌ينه‌وه كه هيچ جۆرە پێشێلكارى و بێڕێزييه‌ك به‌رامبه‌ر به هه‌ر بير و بڕوا و ئايينێك، قبووڵكراو نیيە و سەركۆنەی دەكەین.
لە هەمانكاتدا هه‌ڵه‌ى كه‌سێك له هه‌ر ئايينێك بێت، نابێ به هه‌ڵه‌ى هه‌موو په‌يره‌وانى ئايينه‌كه له قه‌ڵه‌م بدرێت، بۆيه ده‌بێ هەموو لایەك پابەندی كولتووری یەكترقبووڵكردن و لێبوردەیی و پێكەوەژیان بن و ڕێگە لە دروستبوونی گوتاری ڕق و كینە و نكۆڵی‌كردن بگیرێت.
لایەنە پەیوەندیدارەكان بەرپرسن لە بەدواداچوون و لێپرسینەوەی یاسایی، هەموو لایەكيش دڵنیا دەكەینه‌وه كە هەرێمی كوردستان بۆ هەمیشە وەك نموونەی پێكەوەژیانی ئاشتیانە و برایەتی دەمێنێتەوە. هیچ پاساوێك بۆ نانەوەی ئاڵۆزی و پشێوی و دروستكردنی هەڕەشە بۆ سەر هاووڵاتیان و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییيەكانی كوردستان قبووڵ ناكرێت.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
2024/8/9