رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
وادەی دابەزینی تەواوەتی پلەكانی گەرما دیاری كرا
دەستەی گشتیی كەشناسی عێراق وادەی فێنكبوونەوە و دابەزینی تەواوەتی پلەكانی گەرما لە تەواوی عێراق دیاری كرد.
عامڕ جابری گوتەبێژی دەستەی گشتی کەشناسی عێراق، رایگەیاند: دابەزینی پلەكانی گەرما و بەتەواوی فێنكبوونەوەی كەشوهەوا لە تەواوی عێراق لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلوول (مانگی داهاتوو) روو دەدات.
راشیگەیاند: لە دوای نیوەی مانگی داهاتوو پلەكانی گەرما بەراورد بە مانگەكانی ئاب و تەمووز، زۆر دادەبەزن و كەشوهەوا بەتەواوی فێنك دەبێتەوە، بەتایبەت لە شەواندا.
ئەمە لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ یەكشەممە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما لەنێوان 40 بۆ 43 تۆماركراوە، لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك لە هەندێ ناوچەی جیاوازدا.
ژێدەر
KTV
Facebook Comments Box