گروپێکی چەکداری سەر بە عێراق هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات
گروپێکی چەکداری بەناوی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات.
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق دەڵێت: “لەگەڵ بەردەوامی هێزە لووتبەرزەکان لە هێرشە دڕندانە و دەستدرێژییەکانیان بۆ سەر گەلان و پیاوانی بەرخودان، بەردەوامن لە پشتیوانیکردنی ئاسایشی قەوارەی زایۆنی لەسەر حسابی ئاسایشی ناوچەکە، بێ گوێدانە سەروەری عێراق و ئەو وڵاتانەی کە سیاسەتە تاوانکارییەکانیان ڕەتدەکەنەوە”.
بەرەی مقاوەمە جەختدەکاتەوە “پابەند نییە بە هیچ کۆتوبەندێک، ئەگەر هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا جارێکی دیکە دەستیان هەبێت لە بە ئامانجکردنی ڕۆڵەکانمان لە عێراق، یان ئاسمانەکەی بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران بەکاربهێنن، ئەوا هیچ بەربەستێک لە وەڵامدانەوە نامان وەستێت.”
ئەمەش بەهۆی پەرەسەندنی خێرای گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوەیە کە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەژێر مەترسیی دروستبوونی شەڕێکی فراواندایە و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانیش لە عێراق، سووریا، لوبنان و یەمەن بەردەوام هەڕەشە دەکەن.